دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێم بڕیارێکی نوێی بۆ تۆمارکردنی خێزانەکان دا
دەستەی باڵای سەرژمێری هەرێم رایدەگەیێنێت :”پرۆسەی تۆمارکردنی خێزانەکان بۆ ماوەی رۆژێک درێژدەکرێتەوە و ئامانجیانه پرۆسه‌ی تۆماركردن بگاته ڕێژه‌ی 100%.
لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك دەستەی باڵای سەرژمێریی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق سه‌باره‌ت به تۆماركردنی ڕێژه‌ی 100%ـی هاووڵاتییان له پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییدا، بڕیاریان دا به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی خۆ تۆماركردن بۆ ماوه‌ی ڕۆژێكی دیكه، واته پرۆسه‌كه تاوه‌كوو كاتژمێر 12ـی شه‌وی ڕۆژی هه‌ینی 22/11/2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.
دەستەکە روونیشیكرده‌وه، قەدەغەی هاتووچۆ هاوشێوەی حکومەتی فیدڕاڵ له شارەکان هەڵدەگیرێت و ته‌نیا لەنێوان پارێزگاكاندا به شێوه‌ی سنووردار به‌رده‌وام ده‌بێت.