هەواڵێكی خۆش بۆ پێشمەرگە

خواكوڕك
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر موستەحەقاتی بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە رایگەیاند” لە ماوەیەكی كەمدا ئەو پێشمەرگانەی شایستەی بەرزكردنەوەی پلەكانیان جێ بەجێدەكرێت”.

ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە ” ئێمە وەك لیژنەی پێشمەرگە سكاڵای زۆرمان لە لایەن ئەفسەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بەدەست گەیشتوە، كە گلەییان لە بەرز نەكردنەوەی پلەكانیان هەیە، كە بە دڵنیاییەوە گلەییەكانیان لە شوێنی خۆیەتی. چونكە ئەفسەرە قارەمانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر و زۆر جار تفەنگچی، سایەقی مێك زەمێنی و هامەر و لۆری، پەرەستار و ڕابەری سیاسیش بوون”.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا هەرسین مژدە دەدات بە پێشمەرگەو دەڵێت ” پێخۆشحاڵین بە هەموو ئەفسەرە بەڕێزو قارەمانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕا بگەیەنین، لە پاش ڕاوێژ و كۆبونەوە لەگەڵ بەڕێز وەزیری پێشمەرگە (بەوەكالەت) ، دەتوانین بڵێین لە چەند ڕۆژی داهاتودا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت. هۆكاری كێشەكەش بەشێكی ئەو قەیرانی داراییە بوە كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووه”‌.

Back to top button