عەبادی وەڵامی توركیا لەسەر ئاڵای كوردستان لەكەركووك دەداتەوە

خواكوڕك 

ئەسعەد جەباری نووسەر و رۆژنامەنووس باس لەسەردانێكی خۆی دەكات كە ئەمرۆ 2ی 4ی 2017 ئەنجامی داوە بۆ لای د.نەجمەدین كەریم، دەلێت لەمیانی سەردانەكە بۆ لای پارێزگاری كەركووك، دەلێت پارێزگای كەركووك باسی لە پەیوەندی خۆی و عەبادی كردووە، رایگەیاندووە، كە عەبادی بە نەجمەدین كەریم گوتووە، تۆ كاری خۆت بكە و گوێ بەكەس مەدە و دەشلێت عەبادی بەنەجمەدین كەریمی گوتووە، دڵگرانە بە لێدوانەكانی توركیا لەبارەی ئاڵای كوردستان لەكەركووك و بەدەستێوەردانی ناوەخۆی عێراق پێناسەی كردووە”.

لەدیمانەیەكی دا لەكەناڵی كوردستان 24 ئەسعەد جەباری پەیوەندیەكی نێوان عەبادی و پارێزگاری كەركووك ئاشكرا دەكات لەسەر ئاڵای كوردستان و بریاری پەرلەمانی عێراق لەسەر داگرتنی ئاڵای كوردستان لەكەركووك، جەباری دەلێت ئەمرۆ سەردانی د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك دەلێت پارێزگاری كەركووك پێی راگەیاندووە، كە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی ئەمرۆ یەكشەممە لەگەڵ عەبادی ئەنجامداوە، پی راگەیاندووە، كە كاری خۆی بكات، گوێ بەكەس نەدات و دەلێت عەبادی لە پەیوەندی تەلەفۆنیەكەدا بە پارێزگاری كەركووكی راگەیاندووە كە ئەو لێدوانەنەی توركیا دەستێوەردانی توركیایە لە كاروباری ناوەخۆی عێراق و كوردستانە، كە ئەمە پەیوەندی بەتوركیاوە نیە”.

شایانی باسە لەگەڵ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك توركیا چەندین جار لێدوانی دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان داو پەرلەمانی عێراقیش بریاری هەڵوەشاندنەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی دا لەكەركووك دا”.

Back to top button