سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری دەکات
رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەکە لە بەڕێزان خالید سولتان هاشم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، و بەڕێز حەمید کەسار ئەلزوبعی.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و بایەخی هەبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.