وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم بەشی لێکۆڵینەوەی کردەوە و هەر فەرمانبەرێکی کەمتەرخەمی بکات سزا دەدرێت
وەزارەتێکی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشی لێکۆڵینەوەی لەنێو وەزارەتەکەی کردەوە و هەر فەرمانبەرێکی کەمتەرخەمی بەرامبەر هاووڵاتییان بکات رووبەرووی سزا دەبێتەوە .
فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی نوێی بە ناوی (بەشی لێکۆڵینەوە) كردهوه، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی دیوانی وەزارەتی دادە و ئەرکی سەرەکیی ئەو بەشە لێکۆلینەوە و ڕوانینە لەو سکاڵایانەی هاووڵاتییان و سکاڵای دەستەی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاکی و دەستەی مافەکانی مرۆڤ، کە تایبەتن بە فەرمانبەرانی وەزارەتی داد، ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو گەندەڵی و کەمتەرخەمی و هەڵە کارگێڕییانەی کە لەلایەن فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی داد ئەنجام دەدرێن.
ئامانج لەوەش بۆ دروستکردنی بەرپەرچدانەوەیە ( رەدعێکە) بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی داد، تا لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەڵەی کارگێڕی و کەمتەرخەمی، باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەن، کەمتەرخەم و سەرپێچیکاران سزای خۆیان وەربگرن.
بە فەرمانی وەزیری داد، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی داد، هەتا ئێستا (70) لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و سزای کارگێڕی بۆ فەرمانبەران دەرکردووە.
ئەم هەنگاوە لەبەر ڕۆشنایی سیاسەت و کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشترخزمەتکردنی هاووڵاتییان، لە ڕێگەی کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە سەرپێچی و کەمتەرخەمی و هەڵەی کارگێڕی فەرمانبەرانەوە.