تەندروستی لەبەرژەوەندی هاووڵاتییانی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد

تەندروستی هەولێر لەبەرژەوەندی هاووڵاتییانی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و کارێکی نایاسایی راگیرا.

️دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هەولێر رایگەیاند :” بەم دواییانە بۆمان دەركەوتووە، بڕێک پارە لە نەخۆشخانە تایبەتەكان لە هاووڵاتییان وەردەگرێت، ئێمە دوای ئەوەی بە بابەتەكەمان زانی، راستەوخۆ بە نووسراوی فەرمی نەخۆشخانەكانمان ئاگادار كردەوە.”

گوتیشی:” نەخۆشخانە تایبەتەكان لە بەرامبەر پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون، بڕەپارەیەكی جیاوازیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە كە لەنێوان 20 بۆ 50 هەزار دیناردایە، ئەوەش كارێكی نایاساییە و بڕیارمان دا رابگیرێت.”

لە نووسراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر كە لە 12ی11ی2024 دەریكردووە، هەموو نەخۆشخانە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێری ئاگادار كردووەتەوە “هیچ بڕەپارەیەك بە ناوی پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە كەس وەرنەگیرێت.”

Back to top button