فەرمانی دەستگیر کردن بۆ کوڕی بەرپرسێکی دیاری یەکێتی دەرچوو

بەپێی نوسراوێك كە واژووی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی لەسەرە و میدیاکانی سلێمانی بڵاویانکردۆتەوە، فەرمانی گرتن بۆ كوڕێكی چەتۆ ساڵح بەرپرسی سەربازی یەکێتی دەرچووە، و بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕی گەورەی پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی و نرخەكە بەزیاتر لە 14ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

باسی لەوەشکردووە کە مانگی رابردوو هێزێک هەڵیانکوتاوەتە سەر پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی و ماتۆڕی پاڵاوگەکەیان بردووە.

هەروەها لە نووسراوەکە ئەوەشی باس کردووە لە کاتی هەڵهاتنی تۆمەتبارەکان شۆفڵێک و کرێنێک و چەند کەلوپەلێکیان لێ بەجێماوە.

 

 

Back to top button