ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق: لە سلێمانی دەست بەسەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن و کریستاڵدا گیرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ى 11ى 2024، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەک کە مادەی هۆشـ*ـبەری کاپتاگۆن و کریستاڵ لە سنوورى سلێمانى دروست دەکات و هەناردەی وڵاتانى کەنداوی دەکات، ڕاگەیاند.

وەلید ئیبراهیم، ​​دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی و بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی مادەی هۆشـ*ـبەر لە ڕه‌سافە، ڕایگەیاند: “بەپێی ڕۆژنامەی (القچا‌و)، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە به‌ بوونی کارگەیەک لە سنوورى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانی بۆ دروستکردنی حەبی کاپتاگۆن و مادەی هۆشـ*ـبەری كریستاڵ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانییان دەست بەسەر 151 هەزار و 711 کیلۆ مادەی هۆشـ*ـبەردا بگرن.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆى عێراق به‌هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەری لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە دەرەوەی سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی نزیك شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، ڕاگەیاند.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ (لاهوور جه‌نگی) هاوسه‌رۆكی پێشووى یه‌كێتى، ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ى ماده‌ هۆشـ*ـبەرەکان، خاوه‌ندارێتی بۆ به‌رپرسێكی هه‌ره‌ باڵاى یه‌كێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌یویست گه‌نجانى ده‌ڤه‌رى سلێمانى تووشی ماده‌ى هۆشبه‌ر بكات.

Back to top button