سبەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەكات و 70 پرسیار ئاراستەی خێزانەکان دەکرێت.

سبەی شەممە 30-11-2024، قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت كە تێیدا بژمێرەكان زیاتر لە 70 پرسیار ئاراستەی هەر خێزانێك دەكەن و وەڵامەكان تۆمار دەكەن.

دڵزار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ڕایگەیاند: سبەی شەممە، قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەكو 20ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

گوتیشی:” ئەگەر هەرێمی كوردستان نەیتوانی لە وادەی خۆی پرۆسەكە تەواو بكات دەتوانێت داوای درێژكردنەوەی وادەكە بكات.

لای خۆشیەوە کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان گوتی:” ئەمە گرنگترین قۆناخی سەرژمێرییە و تێیدا رێژەی هەژاری دەستنیشان دەکرێت”.

گوتیشی:” پێویست ناکات هەموو خێزانەکە لە ماڵەوە بن، تەنیا یەک کەسی تەواو و پێگەیشتوو کە بتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکان بداتەوە لە ماڵەوە بێت بەسە.”

Back to top button