هۆشداری بە بریکارانی بەشەخۆراکی مانگانە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى و کەلوپەلى خۆراکى هەولێر ئاگادارى بریکارەکانى خۆراک دەکات، ئەوانەى ناسنامەى بریکاریان کۆنە و لە ساڵى 2024 نوێیان نەکردووەتەوە، لە ماوەى یەک هەفتە سەردانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەى ناسنامەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، بۆ نوێکردنەوەى ناسنامەى بریکارى خۆراک و دروستکردنى ڤیزە کارتى بانکى جنوب ئیسلامى، هەر بریکارێک تا 10.12.2024، سەردان نەکات و ناسنامەى نوێ نەکردبێتەوە و ڤیزە کارتى دروست نەکردبێت، لێى بەرپرسن نین هەر گۆڕانکارییەک لە بریکاریان رووبدات، وەک هەڵوەشاندنەوە یان راگیران.

هەروەها لەبارەى ئەو بریکارانەش کە کۆچى دواییان کردووە، پێویستە یەکێک لە میراتگرەکانیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر بکات، تا لەسەر رەزامەندى خۆیان بریکارییەکەیان بخەنە سەر ناوى یەکێک لە وارسەکانى یان هەڵوەشاندنەوەى.

پێداویستیەکانی نوێکردنەەی ناسنامەی بریکار و دروستکردنی ڤیزە کارت:

١- پاکانەی باج و دەرامەت.

٢- چوار وێنەی مامەڵە.

۳- کارتی نیشتمانی (رەسەن).

٤ – کارتی زانیاری (رەسەن).

٥- جواز سەفەر ئەگەر هەبێ (رەسەن).

٦- ژمارەی تەلەفۆنی زین یان ئاسیا.

٧ – بریکار خۆی ئامادە بێت .

Back to top button