شاخەوان عەبدوڵڵا : “بەڵێنەكەم بەجێ گەیاند”

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت : ئەو بەڵێنەی، کە لەدوایین دیدارمان لەگەڵ برا جووتیارەکان لەبەغدا دامان بەوەی تەواوی ئەو پارەی ماوە لەلای وەزارەتی بازرگانی بۆیان وەردەگرینەوە ئەمڕۆ جێبەجێمان کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 12ی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و راگەیاند: رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراقم وەرگرت، بەناردی بڕی 289 ملیار دینار وەک ماوەی شایستەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.”

دەشڵێت “ئەوەیش وەکو بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەی، کە لەدوایین دیدارمان لەگەڵ برا جووتیارەکان لەبەغدا دامان بەوەی تەواوی ئەو پارەی ماوە لەلای وەزارەتی بازرگانی بۆیان وەردەگرینەوە.”

Back to top button