وەزیری گواستنەوەی عێراق, تەنها بۆ لێخوڕینی فڕۆكە ژیانی 200كەسی خستە مەترسی

خواكوڕك
وەزیری گواستنەوە لە حكوومەتی عێراق، ژیانی 200 سەرنشینی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی كە لە بەغداوە بۆ بەسڕە، رۆشتووە، خستووەتە مەترسییەوە, بەهۆی حەزی لێخوڕینی بۆ فڕۆكە.

بەرپرسێكی عێراقی ئاشكرای كرد كە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری گواستنەوەی عێراق “كازم فنجان حمامی” بە فڕۆكە لەگەڵ دووسەد گەشتیار كە زۆربەیان عێراقی بوون سەردانی بەسڕا دەكات, بەڵام وەزیری گواستنەوەی عێراق دەخوازێت فڕۆكە لێبخوڕێت بە هۆیەوە گیانی سەرنشینانەی فڕۆكەكە دەكەوێتە مەترسی فڕۆكەكە پەكی دەكەوێت.

ئەو سەرچاوە عێراقییە بۆ ماڵپەری “عەرەبی جەدید” ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە وەزیری گواستنەوە دوو كەسی دیكەی لەگەڵ بووە و لە پلەی سەرمایەداران دانیشتوون، دواتر چووەتە ژووری فڕۆكەوانەكانەوە و داوای كردووە خۆی فڕۆكەكە بنشێنێتەوە و یەكێك لەو كەسانەش كە لەگەڵیدا بوون، بە مۆبایل وێنەی بگرێت دواتر كاپتنی فڕۆكەكە داوای لە هاوكارەكەی كردووە شوێنەكەی بۆ چۆڵ بكات، بەڵام لە كاتی نیشتنەوەدا وەزیرەكە هەڵەی كردووە و بەشی پێشەوەی فڕۆكەكە بە زەوی داوە، ئەوەش مەترسی لای گەشتیارەكان درووست كردووە

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، كاپتنی فڕۆكەكە لەكاتی پێویستدا خۆی سەرپەرشتی نیشتنەوەكەی گرتووەتە دەست و توانیویەتی فڕۆكەكە كۆنترۆڵ بكاتەوە، بەوەش ڕێگە لە كەوتنەوەی كارەسات بگرێت، بەڵام فڕۆكەكە زیانی پێگەیشتووە و لەكار كەوتووە.

Back to top button