ئاسایشی هەولێر: لە شەقڵاوە ئەو کەسەی تە*قەی لە دایک و خوشكی خۆی کردوو هەردووکیانی کو*شت دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێت : لە شەقڵاوە ئەو کەسەی تە*قەی لە دایک و خوشكی خۆی کردوو هەردووکیانی کو*شت دەستگیر کرا.

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا، لە رووداوێکی تە*قەکردندا لە قەزای شەقلاوە لە لایەن تۆ*مەتبارێک بەناوی( ڕ ، ش ،ف) ، بەهۆکارێکی نادیار دەستی کردووە بە بەتە*قەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی و لە ئەنجام بۆتە هۆی گیان لەدەستدانیان.

دەشڵێت، ئەو تۆ*مەتبارە لە دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردووە و ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

Back to top button