لە پەرلەمانی عێراق بە هەڵمەت و تێکۆشانی کوڕەکەی پارتی بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی کورد درا
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوەو بە هەڵمەت و تێکۆشانی کوڕەکەی پارتی کارێکی دیکە بۆ کوردەکان ئەنجامدرا و لە دانیشتنەکە دەنگ لەسەر رەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی دەدات کە هەندێک بڕیاری ڕژێمی بە* عسی هەڵوەشاوە دەگرێتەوە
لە راگەیاندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی دەدات ، کە هەندێک بڕیاری ڕژێمی بە*عسی (هەڵوەشاوە) دەگرێتەوە.