وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی دارایی ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠٢٤، تایبەت بە ڕاگرتنی خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو كردەوە.
بەپێی رێنماییەكە ئەمڕۆ دەرچووە، راگرتنی گشتی خەرجییەك لە رێككەوتی 10/12/2024 بۆ ساڵی دارایی 2024 بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی ژمێرەكان جگە لە خەرجییەكانی “مووچە و پێشینەی خەرجكراوی مانگانە و كرێیەكانی مانگانە وخاوێن كردنەوەو خواردن و دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئەوانەی مانگانە تەرخانكراوی داراییان هەیە.
هەروەها لە ڕێنماییەکانی ئەمڕۆی وەزارەتی داراییدا زیاتر هاتووە ماوەی ژمێرەی كۆتایی 2/1/2025 تا 31/1/2025 دەست پێ دەكات بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی گشت پێشینەكان كە لە ئەستۆی وەزارەت و فەرمانگەكانن بۆ ئەو پێشینانەی كە نەتوانراوە یەكلابكرێنەوە لە ساڵی 2024دا جگە لە پێشینەی مانگانە بە پێچەوانەوە بە پێی گشتاندنی ساڵی 2022 مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
لە رێنماییەکی تردا هاتووە كە راگرتنی تەموویلكردنەكان، پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان ناگرێتەوە.
دەقی رێنماییەکان: