هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا:سەلیم جبووری كەسێكی بەكرێگیراوە و لایەنگریی لە كوتلەكەی نووری مالیكی دەكات.
خواكوڕك
هۆزه عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ڕاگه‌یەنراوێكدا هۆشداری ده‌ده‌ن و ڕایده‌گه‌ێنن”له وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه به‌بڕیاری مالیكی و باڵوێزی ئێران په‌سه‌ند كرا، ئه‌وا ئه‌وانیش داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌ێنێت و به‌هموو شێوه‌یه‌كیش پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژى فه‌رمى به ناوى هۆزه عه‌شاره‌یه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌واوە، (مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت)، لە ڕاگەیەنراوێکدا، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و ڕایانگەیاندوه”لە وەڵامی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق دەر‌باره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له شارى كه‌ركووكدا، كە لەلایەن (نووری مالیكی) و باڵوێزی ئێرانەوە پاڵپشتیى كرا، لێره‌وه ئێمه‌ش، داوا لە (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان ڕابگەیەنێت، هه‌روه‌ها ئێمه وەك هۆزەعەرەبەكانی نەینەوا گلەیی لە پەرلەمانی عێراق دەكەین، لەبەر ئەوەی دەنگدانەكەی دوێنێی، لەلایەن لایەنی دەرەكییەوە بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمە، وەك هۆزەعەرەبەكانی نەینەوا ده‌ڵێین، كورد مافی چارەی خۆنووسین و هەڵكردنی ئاڵای كوردستانییان لە كەركووك و ناوچەكوردستانییەكانی تر هەیە.
له ڕاگه‌یەنراوی هۆزە عه‌شایاره عەرەبەکانی نەینەوادا زیاتر هاتووه كه” ئێمە، وای دەبینین، كە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، (سەلیم جبووری)، كەسێكی بەكرێگیراوە و لایەنگریی لە كوتلەكەی (نووری مالیكی) دەكات و، دەنگدانەكەی پەرلەمانیش بە فیت و كارى لایەنی دەرەكی بووه، بۆیه ئێمە ئەو ناوچانەی بە دەستی پێشمەرگە ئازاد كراون، بە كوردستانی دەزانین و كەركووكیش بەشێكە لە هەرێمی كوردستان.”
هۆزه عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وائه‌وه‌ش ڕوونده‌كه‌نه‌وه و له سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان”ئێمه داوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە هەموو ئەو ناوچانە دەكەین و، ئامادەین بچینە كەركووك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەی هەوڵی نیزیكبوونەوە لە كەركووك و ناوچەكانی تر دەدەن و، هەمان مامه‌ڵه‌ى داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی تریان لەگەڵدا دەكەین.”
لە كۆتاییی ڕاگەیەنراوەکەیاندا، هۆزه عه‌شایه‌ره عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌ێنن ”داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، هاتنی ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق بۆ هەرێم قەدەغە بکات، كە دەنگیان بۆ بڕیارەكە دژی ئەو ئاڵایە داوە، كە نوێنەرایەتیی هەموو ئایین و نەتەوە و مەزهەب و پێكهاتەکان دەكات.