راوێژكارێكی پێشووی قوباد تاڵەبانی: یه‌كێتی داوای له‌ به‌غدا كردووه‌ مووچه‌ نه‌نێرێت

راوێژكارێكی پێشووی قوباد تاڵه‌بانی، باس له‌ هه‌وڵێكی یه‌كێتی ده‌كات له‌ دژی مووچه‌خۆرانی كوردستان و ده‌ڵێت: یه‌كێتی كارێكی قێزه‌ون و خیانه‌تی له ‌دژی مووچەخۆرانی كوردستان كردووه.

ته‌یمووری ئه‌نفال، راوێژكاری پێشووی قوباد تاڵەبانی، له‌ لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فه‌یسبووك) نووسیویەتی: یەکێتی بە ئاقڵی دانانشێت و واز لە خیانەتکردن ناهێنێت، هۆکاریش ئەوەیە، خوێنی خیانەتکردن لە خاک و نیشتمان و نەتەوە بە دەمارەکانیدا دێت و دەڕوات، ئاخر چی ڕەوای حەقە لەمەڕ وەرگرتنی پۆست لە پارتی، داوا لە بەغدا بکەیت مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت؟.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان ئەوە حەفتا ڕۆژە دینارێک مووچەی وەرنەگرتووە و پارەی موەلیدەی پێ نییە، ئێوەش خۆتان و ماڵ و منداڵتان تێرن و چ وڵاتێک خۆش بێت بۆ سەری ساڵ سەفەری بۆ دەکەن و بە دەیان دەفتەر دۆلار سەرف ئەکەن، ویژدانتان هەبێت کەرامەت و ئەخلاقتان هەبێت.

لە كۆتاییشدا دەڵێ: جاشەکان وەکوو زەمانی حکوومەتی بەعس هەموو ڕێگایەکیان لە دژ هەرێمی کوردستان گرتووەتە بەر.

Back to top button