هاوکاریی هاوپەیمانان لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت

لە راگەیاندراوێکدا تیمی هەژماری من بڵاوی کردووەتەوە، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ لیواکان بە شێوەی دیجیتاڵی بەڕێگەی “هەژماری من”ەوە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەک بڵاویکردۆتەوە سوودمەندبووانی لیوا هاوبەشەکان کە لە ڕیگەی هەژمارەی من هاوکارییەکە وەردەگرن بەم شێوەیە؛

هەولێر؛ 15900 کەس

سلێمانی؛ 5880 کەس

دهۆک؛ 5130 کەس

کۆی گشتیی سوودمەندبووان دەگاتە 26 هەزار و 910 کەس.

Back to top button