فازڵ به‌شاره‌تی:بوون به‌ حه‌شدی شه‌عبی تاوان و خیانه‌ته‌ و ده‌بێت ڕیگری لێ بكرێت له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

خواكوڕك

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای ھەڵەبجە ده‌ڵێت” له‌ ئێستادا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 184 گه‌نج و لاوی شاره‌كان ئاماده‌كراون بۆ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چاوه‌ڕێده‌كرێت بیان به‌ن له‌ كه‌ركوك مه‌شقیان پێ بكرێت، ئاگاداری ئه‌وه‌شین كه‌ 7 پاسیان بۆ گیراوه‌ و پێویسته‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و حكومه‌ت ڕێگریان لێ بكه‌ن ده‌نا خوێن ده‌رژێت.

(فازل بەشارەتی) بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە، ڕاگەیاند”له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ماوه‌یه‌ك ده‌بێ خه‌ڵك ناونوس ده‌كه‌ن بۆ بوون به‌ جه‌شدی شه‌عبی و دیاریشه‌ كێ له‌ پشت ئه‌م پرسه‌وه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا ناوی 184 هاووڵاتیم لایه‌ كه‌ ناونوسكراون و بڕیار وایه‌ له‌م ڕۆژانه‌ به‌ 7 پاس ببرێن بۆ كه‌ركوك بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و په‌یوه‌ندی كردن به‌ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.

بەشارەتی زیاتر گوتی” ئه‌وه‌ی خۆحاڵی ئێمه‌ ئێستا كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا نه‌درێت ئه‌و گه‌نجه‌ كوردانه‌ ببن به‌ حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مه‌ به‌ باش ده‌زانین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باش بیربكه‌ینه‌وه‌ ئێستا ڕێگری له‌م ڕه‌وته‌ نه‌كه‌ین له‌ داهاتوو ده‌بن به‌ به‌ڵا و تووشی خوێن ڕشتن ئه‌بن و له‌ دژی كورد به‌كارئه‌هێنرێنه‌وه‌، بۆیه‌ پێشمان وایه‌ ئه‌مه‌ی ده‌كرێ و پاڵپشتی حه‌شد ده‌كرێ خیانه‌ت و تاوانه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك ڕیگری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌شه‌نه‌ نه‌كات له‌مه‌ زیاتر، خۆشبه‌ختانه‌ش ئێستا خه‌ڵكانێك په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ و بڕیاریان داوه‌ نه‌ڕۆن، به‌ڵام ده‌بێ كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بكرێت.

Back to top button