بۆ یەکەمینجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو
بۆ یەکەمینجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو ، ئەم خوێندنە بەمەبەستی پێگەیاندنی پۆلێک لە پێشمەرگەی خاوەن بروانامە بۆ بەرەکانی مەیدانی سەربازی
ئەمرۆ 9.12.2024 بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە، وەزیری تەندروستی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کونسلی ئەمریکا و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکی و ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەیی پێشمەرگەو پلەداری سەربازی،بە چاودێری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا مەراسیمی خوێندنی پارامێدیکی سەربازی پزیشکی بەرێوەچوو.
ئەم خوێندنە بەمەبەستی پێگەیاندنی پۆلێک لە پێشمەرگەی خاوەن بروانامە بۆ بەرەکانی مەیدانی سەربازی، بۆ یەکەمینجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هاوکات ئەوەش روونکرایەوە، کە ئەم لقە تایبەتمەندە پزیشکیە خزمەتگوزاری پزیشکی لەسەرشانە بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە و سەربازییەکان، لە کاتی جەنگ و ئاشتیدا.
شایەنی گوتنە پارامێدیکی سەربازی، لقێکی پزیشکییە کە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوە لە شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردن بۆ پێشمەرگەو سەربازەکان لە ئاشتی و شەڕدا ھەیە.