سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم دەکات
رۆژی دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئالنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.