سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەحرەین کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرا.