وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد و سەرجەم وەزارەتەکانیش ئاگادار کرانەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و سەربازی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
لە گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە: “سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی لە یاسای راژەی (شارستانیی و سەربازی)ین و تاوەکوو رێكەوتی 31/12/2025، ماوەی تەمەنی یاساییان دەبێتە 60 ساڵ لەسەر میلاكتان بۆمان رەوانە بكەن.”
ئەوەش خراوەتەروو:” دەبێت لە ماوەی 15 رۆژ لە دوای دەرچوونی ئەم گشتاندنە ناوەکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێت بەبێ دواکەوتن.