داهاتی پێنج مانگی ڕابردووی مەرزی پەروێزخان لە سنوری سلێمانی نەگەڕاوەتەوە بۆ حکومەت، کەسیش نازانێ یەکێتی چی لەو پارانە کردووە
بە گوێرەی راپۆرتێکی میدیای نزیک لە کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، داهاتی مەرزی پەرویزخان بۆ مانگەکانی یەک و چوار و شەش و حەوت و یانزە نەگەراوەتەوە بۆ حکومەت و داهاتی مانگی دوانزەش بە هەمان شێوە، بەڵکو داهاتە لە سنوری سلێمانی یەکێتی ئیدارەی داوە و کەس نازانێ ئەو پارانە لە کوێن و تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لە سنوری سلێمانی روونکردنەوەی لەسەر دیارنەمانی ئەو داهاتە لەو سنورە نەداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە خەڵکی نارازی سنوری سلێمانی بەردەوام حکومەتی هەرێم تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە مووچەی فەرمانبەران دوا دەخات، لە کاتێکدا لە سنوری سلێمانی بەشە داهاتی ئەو خەڵکە دیار نەماوە کە دەگەرێنرایەوە بۆ حکومەت، لە راستیدا وێرای دانپێدانانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کە کورتهێنان هەیە لەو پارەیەی کە ناردوویانە بۆ حکومەت هەرێم، داهاتی پێنج مانگی سنوری یەکێتیش ئەمساڵ نەگەڕاوەتەوە بۆ حکومەت ئەمەش ئاستەنگی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست کردووە.
ئەمە وێرای زیادبوونی داهاتی هەردوو مەرزی پەروێزخان و باشماخ لە سنوری سلێمانی بۆ دوو هێندە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو.