سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکات
رۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە رێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد و باسی رۆڵی ئافرەتان لە شۆرشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی تری کوردستان و سەرخستنی شۆڕشەکاندا کرد و دەستخۆشی لە ستافی نوێی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی رێکخراوەکە دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتان سوپاسی سەرۆک بارزانی و ئەو متمانەیەیان کرد کە پێیان دراوە و، بەڵێنی کارو هەنگاوی باشتریان دا لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا.
رۆلی گرنگی ئافرەتان لە پڕۆسە دیموکراسییەکان و هەروەها کۆمەڵگە و پاراستنی خێزان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.