مه‌حمود محه‌مه‌د: پرسی گشتپرسی گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی كه‌لینی نێوان لایه‌نه‌كان نه‌هێڵێت پێكه‌وه‌ كۆببینه‌وه‌.

خواكوڕك

ئەندام و گوته‌بێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌ گۆران ده‌ڵیت”شاندی یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی گۆران و گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم و گشتپرسی خه‌ڵكی كوردستان.

(مه‌حمود محه‌مه‌د) گوته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ روداوی ڕاگه‌یاندوه‌” بڕیار دراوه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ پرسی ریفراندۆم و گشتپرسی پێكبهێنرێت، له‌وباره‌وه‌ شاندی پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تریش ده‌كه‌ین،

گوته‌بێژی پارتی زیاتر گوتی” لەم كۆبوونەوەیەدا به‌ شێوه‌یكی دوور و درێژ باسی كێشه‌ سیاسیه‌كان نه‌كرا، به‌ڵكو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كێشه‌ سیاسیه‌كان وه‌لا بنرێت، نه‌هێڵین كه‌لین درووست ببێت له‌ نێوانمان بۆ پرسه‌ گرنگ و چاره‌نوسازه‌كان،

گوته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه‌” ئه‌و شانده‌ی درووستمان كردوه‌، هیچ لایه‌نێك له‌ب یر ناكات و سه‌ردانی ده‌كات به‌ گۆڕانیشه‌وه‌، پێشتریش ئیمه‌ وه‌كو پارتی وه‌كو پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو سه‌ردانی گۆرانمان كردوه‌.

چاودێرێكی سیاسیش ڕایده‌گه‌ێنێت” به‌ بڕوای من پارتی زۆر گه‌وره‌تر بیر ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی لایه‌نێك بیه‌وێ مه‌به‌ستی بێت پارتی له‌ قاڵبێكی بچوك بهێڵێته‌وه‌، دڵنیام پارتی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی و ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق ئاماده‌یه‌ باجی گه‌وره‌ بدات، ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌ سه‌ربه‌خۆی یه‌كجاره‌كیه‌.

Back to top button