بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە كۆنفڕانسی IBBC دەكەن

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆكی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەیشتنە ئیماڕات و لە شاری دوبەی بەشدارییان لە لە كۆنفڕانسی (IBBC) كرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا کار دەکرێت بۆ پەیداکردنی پەیوەندیی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی لە نێوان فەرمانگەکان و بەشداربوانی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوەکان و کۆمپانیا و بازرگانە جیهانییەکان تا ببێتە پردێک لە نێوان ڕێکخراوە لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوانی ئەو کۆنفڕانسە.”