یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دروست دەکرێت

بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسی قۆناغ بە قۆناغ لە ناوچەکان دەستپێدەکرێت، ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە پێشتر لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی سوودمەند نەبوون.

قۆناغی یەکەمی بوونیادنانی ئەو یەکانە لە زاخۆ دەستپێکرد و رۆژی چوارشەممە لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ئەو زەوییانەیان کرد کە بۆ بوونیادنانی یەکەکان دابینکراون. لیژنەکە سەردانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەدواداچوون بۆ زەوییەکان دەکرێت، هەنگاوی داهاتوو دەست بە بوونیادنان دەکرێت.

لای خۆشیەوە ئیدریس عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی شارەوانی زاخۆ رایگەیاند: لە سنووری زاخۆ 15 دۆنم زەوی ئامادەکراوە لەسەر ڕووبەری 63 هەزار مەتر دووجا کە یەکەی نیشتەجێ بوون دروست دەکرێت”.

بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون، ئەم پڕۆسەیە نایانگرێتەوە، بەگوێرەی پلانێک سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسیی زەوی یان یەکەی نیشتەجێبوون وەردەگرن”.

Back to top button