عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ: لە سەرەتاوە گوێ لە ئامۆژگارییەكانی سەرۆك بارزانی بگیرایە، ئێستا ڕۆژئاوای كوردستان لە دۆخێكی تر بوو

 

سیاسه‌تمه‌دار سیاسه‌تمه‌دارە زیاتر دەشڵێت: قۆناغی نوێ له‌ سووریا دروست بووه،‌ گۆڕانكاریی هێز دروست بووه،‌ سته‌مكاریی هێزی سووریای جاران نه‌ماوه،‌ ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د جۆلانی تا شام چووه‌، له‌بن چاودێریی وڵاتانی جیهان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ وای خواستووه،‌ كه‌ گه‌لی كوردستان خۆی رێك بخاته‌وه،‌ هه‌میشه‌ وه‌ك ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) داوای یه‌كڕیرزییمان كردووه‌، ئێستاش كه‌ سه‌رجه‌م باره‌گانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان سووتێنراون و داوای ئاشتیمان لێ ده‌كه‌ن، ئیتر قۆناغه‌كه‌ حه‌قه‌ خۆی وه‌ڵام بداته‌وه‌، كه‌ وێرای ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ و سووتاندنی باره‌گایانه،‌ گه‌لۆ ده‌بێت چۆن مرۆڤ داوای یه‌كهه‌ڵوێستی بكات؟ له‌كاتێكدا ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی سووریا ده‌بێت كورد له‌ده‌ستی نه‌دا و مافی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.

عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ، ڕاشیگه‌یاند: ڕاستە باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ سووتێنراون،‌ به‌ڵام بوونی له‌ هه‌موو رۆژئاوای كوردستان و سووریا هه‌یه‌ و خاوه‌نی جه‌ماوه‌ری فراوان و پێشڕه‌وی پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌، راستە‌ ئێستا مه‌زڵووم عه‌بدی داوای یەکڕیزی كردووه،‌ به‌ڵام گرنگه‌ له‌ خۆشیان بپرسن كه‌ رێككه‌و‌تنی هه‌ولێر و دهۆك (یه‌ك و دوو) چی لێ هاتووە‌؟

جەختیشی كردەوە: ده‌بێت مەزڵووم عه‌بدی تێكه‌ڵاویی خۆی لەگەڵ ‌قه‌ندیل بپچڕێنێت و په‌كه‌كه‌ له‌ سووریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئینجا ره‌وشه‌كه‌ قابیلی قسه‌كردنه‌ و حاڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر رۆژئاوا قبووڵ بكرێت، نه‌ك فه‌رزكردنی ئیراده‌ی حزبی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت، یه‌كڕیزیی كوردی چاك نابێت و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت تێكه‌ڵیی خۆیان لەگەڵ قەندیل ببڕن و كادیرانی قه‌ندیل لێرە بچنه‌ دەرەوە و كادیرانی هه‌سه‌ده‌ به‌ سووری بمێننه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌بیر براده‌رانی هه‌سه‌ده‌ ده‌هێنینه‌وه‌، كه‌ ئێستا داوای ئاشتی ده‌كه‌ن، من كاتی خۆی له‌ 2018 له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه،‌‌ به ‌فیتی په‌كه‌كه‌ له‌ عه‌فرین ده‌ستگیر كرام، له‌وێ برامه‌ لقی ئه‌منیی ده‌وڵه‌ت له‌ حه‌له‌ب و راده‌ستی رژێمی به‌عسی سووریا كرام، به ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆرم له‌ زیندان برده‌ سه‌ر، ئه‌وكاته‌ سه‌رۆك بارزانی به‌یاننامه‌ی ده‌كرد و گوتی حه‌یف تێكۆشه‌رێكی وه‌ك عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ به‌ده‌ستی كورد راده‌ستی به‌عس بكرێت.

Back to top button