كتێبی “مه‌سرور بارزانی، هێزی داینه‌مۆی شۆڕشی كشتوكاڵی و چاكسازی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری” بڵاو کرایەوە

كتێبی “مه‌سرور بارزانی، هێزی داینه‌مۆی شۆڕشی كشتوكاڵی و چاكسازی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری” لە نووسینی ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی؛ بڵاو کرایەوە.

ئه‌م كتێبه‌ 478 لاپه‌ڕه‌یه‌ و تیایدا نووسه‌ر باس له‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ بواره‌كانی پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ، چاكسازی و بووژانه‌وه‌ی ئابووری .

له‌م كتێبه‌دا بیرکرنەوە و تێڕوانین و هەنگاوەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە جومگە ئابووری و کشتوکاڵییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان، خراوەتە ڕوو.

نووسەر دەڵێت: مەسرور بارزانی، جگە لەوەی خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز و دیاری سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانە، لە هەمان كاتیشدا لە ماوەی 5 ساڵی کاری کابینەی نۆیەمدا، هەنگاوی گرنگ و گەورەی ناوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكاران و نادادپەروەری، لە پێناو پێشخستنی كوردستان لە گشت جومگەكاندا.

نووسه‌ری ئەم کتێبە، به‌ وردی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەی لە بەردەم كابینەی نۆیەم دروست كران، بەڵام ئەولەویەتی سیاسەتی مه‌سرور بارزانی چاكسازیی كردەیی بوو لە گشت بوارەكاندا؛ ئەوەش ڕێگه‌یه‌كی سه‌خت بوو، بەڵام بە خۆڕاگریی و متمانە بە خۆی و خەڵکی کوردستان، توانی بەرنامەکانی لە گەشەپێدان و  دابینکردنی هەلی كاری زیاتر و پێشخستنی کەرتی كشتوكاڵ، ئابووریی هەرێم گەشە پێ بدات و بوارە جیاجیاکانی به‌رفراوانتر و باشتر بكات.

خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ لێکۆڵەران و قوتابیان پێویستە، چونکە بە وردی و ڕاستیی باس لە کار و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران و کابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

Back to top button