بۆ مووچەی مانگی 12 سەرجەم وەزارەتەكان ئاگادار دەكرێنەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ لیستی مووچەی مانگی 12، دوو داواكاری ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی هەرێمی کوردستان کردووە و ئاگادار كراونەتەوە، دەبێت لە ماوەی 24 سەعاتدا تەواوی بكەن.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تێدا هاتووە :” لیستی مووچەی مانگی 12 دوو كۆڵۆم زیاد دەکرێت و دەبێت پڕی بكەنەوە، ئەوانیش بریتین لە ژمارەی كارتی نیشتمانی و رێكەوتی یەکەم دامەزراندنی فەرمانبەر بەفەرمی لە حكومەت بەمەبەستی پڕکردنەوەی داتای پێویست لە خشتەی پەیڕەو کراو لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەوەش بە فەرمانگەكان گوتراوە، دەبێت لە ماوەی 24 سەعاتدا ئەو داواكارییانە تەواو بكەن و بیگەڕێننەوە تا كێشە بۆ لیستی مووچەی مانگی 12یان دروست نەبێت.