میدیایەکی عەرەبی : م*اهر ئەسەد لەگەڵ دوو راوێژکارەکانی شەوێک لە بەغدا ماوەتەوە دواتر چۆتە سلێمانی و میوانی بافڵ تاڵەبانییە
ماڵپەری ئەلعەرەبی ئەلجەدید رایدەگەیێنێت :” م*اهر ئەسەد لەگەڵ دوو راوێژکارەکانی شەوێک لە بەغدا ماوەتەوە دواتر چۆتە سلێمانی و میوانی بافڵ تاڵەبانییە
ماڵپەری ئەلعەرەبی ئەلجەدید لە راپۆرتێکدا کە کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە کە لە سێ سەرچاوەی ئەمنی و سیاسییەوە بەدواداچوونی کردووە لەسەر شوێنی ئێستای ماهر ئەسەد، ماڵپەرەکە ئاشکرای دەکات کە هەموو سەەچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە “ماهر ئەسەد هەفتەی ڕابردوو واتە ئێوارەی ڕۆژینشەممە (٧ی کانوونی دووەم) هاتۆتە ناو عێراق، ئەو شەوەی ئۆپزسیۆنی سەریا چوونە ناو شاری دیمەشقی پایتەختەوە… ڕۆژنامەکە دەشڵێ “ماهر تەنها شەوێک لە بەغدا ماوەتەوە ، پاشان بەرەو شاری سلێمانی ڕۆشتووە و بەغدای جێهێشتووە.
ماڵپەرەکە لە زاری ئەو سەرچاوانە ئاشکرای دەکات کە پرۆسەی هاتنی ماهر ئەسەد بۆ عێراق زۆر نهێنی بوو، و لە ژێر چاودێری کوتلەیەکی چەکداری دیاری عێراقیدابووە لە خانوویەکدا لە گەڕەکی جادریەی، پاشان گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی”.
ڕۆژنامەنووسان و چاودێرانی کاروباری سیاسی و ئەمنی لە عێراق زانیارییان بە ڕۆژنامەکە داوە کە ماهر ئەسەد لە پارێزگای سلێمانییە ، لە میوانداری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتییە و دوو راوێژکاری ماهر لە میواندارییەکەن و یاوەری دەکەن.
ماڵپەرەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێشتر هەواڵی بوونی ماهر ئەسەدی لە ڕووسیا پشتڕاستکردەوە، دوای ئەوەی بە هەلیکۆپتەر گواسترایەوە بۆ عێراق و
لەوێشەوە بۆ روسیا، هاوکات ماڵپەرەکە کە باس لە بوونی ماهر ئەسەد دەکات لە چیای قەندیل، کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق و تورکیا و ئێران ، کە لەژێر هەژموونی ڕێکخراوی پ*کەکە یە کە ئەم رێکخراوە لە لیستی تیرۆردان، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەک ئەم زانیارییەی پشتڕاستنەکردۆتەوە.