شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان گه‌یشتنه باره‌گای یه‌كگرتوو.
خواكوڕك
شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتنه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌هه‌ولێر، به مه‌به‌ستی گفتوگۆركردن له باره‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) شانده‌كه پێكهاتوون له (مه‌لابه‌ختیارو سه‌عدی پیره) له‌یه‌كێتی‌و (د.رۆژی نوری شاوه‌یس و هۆشیار زێباری) له‌پارتی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی دوێنێ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له پیرمام به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی 9هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بڕیاریاندا” لەڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەشه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەكانی كوردستان بكەن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەپێناو دیاریكردنی كات و میكانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی كۆبونه‌وه‌كه، هەردوولا بەیەكەوە بڕیاریاندا ئەو بابەتە وەكوو بابەتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێكەوە و وەك یەك بۆچوون كاری جددیی بۆ بكرێت و بڕیاره شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بكه‌ن.