فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ سه‌لیم جبوری” به‌و مه‌رجه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان ده‌بین بڵێی بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هه‌ڵه‌ بوو.

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 3/4/2017 دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌مه‌رجی پێداچونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك به‌شداری‌ ده‌كه‌ن و ده‌بێت دان به‌ هه‌ڵه‌ی بڕیاره‌كه‌ بنرێت.

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌مه‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ بێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستانیان دا له‌ شاری كه‌ركوك كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری له‌ باره‌وه‌ درابوو، هه‌ر بۆیه‌ فراكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیان كردو دەنگیان نه‌دا له‌سه‌ر داگرتنی ئاڵای كوردستان لەپارێزگای كەركوك.

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی‌ دوێنێ-ی‌ په‌رله‌مانیان كرد، بۆ ئه‌مڕۆش به‌مه‌رج به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ كاتژمێر 11ی‌ پێش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌و باره‌وه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ (ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید) ڕایگه‌یاندوه‌”له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری ڕێككه‌وتین كاتێك سه‌ردانی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی كرد، به‌وه‌ی سه‌ره‌تایی كۆبونه‌وه‌ كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان باسی رووداوه‌كه‌و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕینی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بكات له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ له‌كه‌ركوك كه‌ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌” بڕیاره‌ سه‌لیم جبوری داوا بكات له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه‌سه‌رۆكایه‌تی راسپێرن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌، په‌رله‌مانتارانی‌ كوردیش به‌و مه‌رجه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن، و پێی وتوون ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دیاریده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ركایه‌تی بتوانێت ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ربكات.

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مڕۆش سه‌لیم جبوری له‌ دانیشتنه‌كه‌ باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌كرد به‌و شیوه‌یه‌یی كه‌ له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون ئه‌وا بۆ جارێكی تر بایكۆتی ده‌كه‌نه‌وه‌ و دانانیشن له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌.

Back to top button