شاخەوان عەبدوڵڵا: بەڵێنەكەم بەجێ گەیاند

لەبارەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، كە گەنمیان ڕادەستی حكوومەتی عێراق كردووە و پارەیان وەرنەگرتووە، ئەمرۆ، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، كە ڕەزامەندیان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق وەگرتووە، كە بڕی 289 ملیار دینار بۆ جووتیاران بنێرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 12ی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند:
ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراقم وەرگرت، بەناردی بڕی 289 ملیار دینار وەک ماوەی شایستەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش داوە، كە ئەوەیش وەکوو بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنەی، کە لەدوایین دیدارمان لەگەڵ برا جووتیارەکان لەبەغدا دامان بەوەی تەواوی ئەو پارەی ماوە لەلای وەزارەتی بازرگانی بۆیان وەردەگرینەوە.