زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر وارسی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت 

وارسی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی و، ساڵی داھاتووش ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان دروست دەکرێت.

ناڤسەر نووری، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، رایگەیاند: “زیاتر لە 10 ھەزار وارسی شەھید و ئەنفالکراو و زیندانی سیاسی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی وەرگرتنی پارچە زەوی ھەیە، ئەمساڵ چوار ھەزاریان سوودمەندبوونە و ئەوانەشی ماون ساڵی نوێ پارچە زەویان پێدەدرێت، و پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت تا یەک کەس مابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “پرۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان بەردەوامی ھەیە و ساڵی 2025 پرۆسەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەڕێوەدەچێت، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ساڵی ئایندە ژمارەیەک شوقە بەسەر کەسوکاری شەھیدان دابەش دەکرێن و ئەمساڵ ژمارەیەک دابەشکرا و بەشێکیان ماون بڕیارە ساڵی نوێ ئەوانیش سوودمەندبن.

Back to top button