له‌ یاری لوتكه‌ی خولی ئیتاڵیا هامسیك ناپۆلی ڕزگار كرد.

خواكوڕك

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (30) خولی یانەكانی ئیتاڵیا هەردوو یانەی (ناپۆلی و یوڤینتۆس) رووبەرووی یەكتربوونەوە و بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون.

لە یاری نێوانیان و له‌ سەرەتادا (سامی خزێرە) لەخولەكی (7) یانەی یوڤینتۆسی بەرەو پێشكەوتن برد  و گۆلیكی تۆماركرد دژی ناپۆلی، بەڵام لەگێمی دووەم لەخولەكی (60) یاریزانی به‌ جموجۆل و ئاست به‌رز (مارك هامسیك) ئەنجامی یارییەكەی بۆ ناپۆلی هاوسەنگ كردەوە و گۆلی به‌رامبه‌ری تۆماركرد.

بەم یەكسانبوونەش یانەی یوڤینتۆس لەپێشەنگی یانەكان مایەوە بە كۆكردنەوەی (74) خاڵ لەجیاوازی (6) خاڵ پێش یانەی رۆمای پلەی دووەم دێت ، هەرچی ناپۆلییە بە كۆكردنەوەی (64) خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

Back to top button