هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدرێت

پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆشداری لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەدات و داوا دەکات لە کاتی بوونی هەر تاوانێکدا، هاووڵاتییان بە زووترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسەوە بکەن.

نەقیب کارزان ساڵح مشیر، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: لە پێناو کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، کە هەرگیز نەکەونە ژێر کاریگەری هەڕەشەی تاوانکارانی ئەلیکترۆنی و لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا پەنا بۆ هیچ ڕێگاچارەیەکی دیکە نەبەن، بەڵکو لەبری ئەوە، بە زووترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بکەن لە رێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە 07508088080.

دەشڵێت:” پێویستە هاووڵاتییان دڵنیا ببنەوە لە سەرچاوەی ڕاستیی ئەو نامانەی کە لەبارەی (ناردنی باڵانس، دەرچوونی خەڵات، پاسوۆردی کارتە بانکییە ئەلیکترۆنییەکان) پێیان دەگات.

Back to top button