ئه‌ڕسناڵ و مانجیسته‌ر سیتی به‌ خاڵێك ڕازی بوون.

خواكوڕك

له‌ چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (30)خولى پریمه‌رلیگى ئینگلیزى ، هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌رسناڵ و مانچسته‌ر سیتى به‌دوو گۆل یه‌كسان بوون و ئه‌وه‌ی (مانجیسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپول و چێلیسی)ویستیان ئه‌وان ئه‌نجامیاندا.
كوڕانى پیپ گواردیۆلا به‌سه‌ره‌تایه‌كى به‌هێز ده‌ستیان پێكرد ، له‌ خوله‌كى (5) سانى گۆلى یه‌كه‌مى تۆمار كرد ، دواتر له‌ خوله‌كى (40) تیۆ والكۆت گۆلى یه‌كسانى تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كى (42)سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ گۆلى دووه‌مى تۆمار كرد ، به‌لاَم له‌ گێمى دووه‌م یاریزان مسته‌فا گۆلى یه‌كسانى گانه‌رزى تۆمار كرد .
به‌م یه‌كسان بونه‌ مانچسته‌ر سیتى كۆى خاڵه‌كانى كرده‌ (58)خاڵ و له‌ پله‌ى چواره‌م دێت ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌رسناڵ بوه‌ خاوه‌ن (51)خاڵ و له‌ پله‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى دێت .

Back to top button