میدیای یەكێتی درۆ لەسەر كارگە هۆ*شبەرەكەی سنووری سلێمانی بڵاو دەكاتەوە.

میدیای یەكێتی درۆ لەسەر كارگە هۆ*شبەرەكەی سنووری سلێمانی بڵاو دەكاتەوە و لە ترسی لێكۆڵینەوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەترسێ لێژنەكە ناوی خاوەنی راستەقینەی كارگەكە ئاشكرا بكات.

دوای ئەوەی مانگی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كە دەستیان بەسەر كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆ*شبەردا گرتووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی كە تێیدا حەپی كیپتا*گۆن بەرهەم هێندراوە، زنجیرەیەك بڕیاری دادگای لەبارەوە دەركرا و كەسانێكیش تێوە گلاون. لێژنەیەك لە تایبەتمەندان پێكهات و لێكۆڵینەوە هێشتا لەم بابەتە بەردەوامە، تازە بە تازە میدیای یەكێتی بۆ چەواشەكردنی رای گشتی، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردۆتەوە و چەندان درۆیان لەمبارەیەوە كردووە.

لەو بارەیەوە نۆژدار هەرکی، چالاکی سیاسی رایگەیاند: ”ئەو بەرپرسانەی یەكێتی کە لەو کارەوە گلاون، ترسێكی زۆر گەورەیان لەو لێژنەی لێكۆڵینەوەیە هەیە كە بۆ بابەتی كارگەكە پێكهاتووە، بە تایبەتیش لەوە دەترسن كە لێژنەكە بگەنە راستییەكان و خاوەنی راستەقینەی كارگەكەیان بۆ دەربكەوێت و ناوەكەی ئاشكرا بكات، چونكە هەروەك لە لاهوور جەنگی بیستمان، خاوەنی راستەقینەی ئەو كارگەیە بەرپرسێكی هەرەباڵای یەكێتییە.“

دەشڵێ:” بە بڵاوكردنەوەی زانیاریی درۆ لەسەر ئەو كارگەیە و تۆمەتباركردنی خەڵكی تر، دەیەوێ راستییەكان بشێوێنێت.“

جەختیشی كردەوە: ”یەكێتی دەڵێ میدیای پارتی گوتوویەتی كارگەكە لە سلێمانییە! بەڵام ئەمە درۆیەكی شاخدارە، بەڵكوو یەكەم جار وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پاشان سۆران عومەری پەرلەمانتاری دۆستی یەكێتی گوتیان كارگەكە لە سنووری سلێمانییە و ئێستاش بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆ*شبەرەكان لە عێراق دەڵێ كارگەكە لە سنووری سلێمانییە، كەواتە ئەو درۆیەی میدیای یەكێتی دەیكات گوایە كارگەكە لە سنووری پارێزگای دیالە بووە، درۆیەكی شاخدارە، بەداخەوە بە بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە درۆیانە، پێدەچێت سەرانی یەکێتی لەو تاوانە بەردەوامن.“

 

Back to top button