محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: بارزانی بڕیاری داوه كوردستانیان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بن ئه‌مه‌ی به هه‌موو جیهان ڕاگه‌یاندوه.
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه له‌وه‌ی كوردستان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و بڕیاری ڕیفراندۆم و گشتپرسی داوه، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ڵێت” هه‌میشه بارزانی گوتویه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و سه‌ربه‌خۆ بێت.
سه‌باره‌ت به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، بۆ گشتپرسی خه‌ڵكی كوردستان، (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود) سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان ڕیاگه‌یاندوه” هه‌میشه بارزانی له ده‌ره‌وه هه‌ر جارێك له‌گه‌ڵ هه‌ر وه‌فدێكی بیانی و ووڵاتانی زلهێزی دونیا كۆبووبێته‌وه باسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستانی كردوه،لەگەڵ زۆربەی وڵاتان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمەریکاش باسی ڕیفراندۆمی کوردستان کراوە، ئەوانیش بە کارێکی ئاساییان زانیوە.
سکرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات”لە هەموو کۆبوونەوەکانی (بارزانی) لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتان لە کۆنگرەی داڤۆسدا باسی لە پرسی ڕیفراندۆم کرد.، هه‌میشه‌ش گوتویه‌تی دەبێ ئێمە بگەرێینەوە بۆ بۆچوونی خەڵکی کوردستان و لەوێش بەڕاشکاوانە باس له‌و پرسه کرا و ئێستاش بۆ ئەو پرسە نەتەوەیەکگرتووەکان بە گرینگ دەزانین، لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستاندا هاتنە کوردستان بۆ ئەوەی چاودێریی هەڵبژاردنەکان بکەن، لە زۆربەی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسییەکاندا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت، کە لەسەر هەڵبژاردنەکانی کوردستان چاو‌دێر بن، بۆیە لەم ڕیفراندۆمەی کوردستاندا نەتەوەیەگرتووەکان ڕۆڵی گرینگی دەبێت.
كاكه حه‌مه پێی وایه ڕای خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێت و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ بۆ ئه‌و پرسه ده‌نگ ده‌دات، كوردستانیان نایانه‌وێ جارێكی تر له ژێ ر ره‌حمه‌تی جه‌ور و سته‌م و زۆڵم ژیان به‌سه‌ر به‌رن.