گەندەڵییەکی دیکەی یەکێتی لە دەروازە سنوورییەکان بڵاو کرایەوە

7 کۆمپانیای سەر بە یەکێتی لە دەروازە سنوورییەکان پارە لە کاسبکاران و شوفێران وەردەگرن .

میدیاکانی سلێمانی بڵاویانکردەوە:” لە دەروازەکان سنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، هەرکەس هاتووە بەناوی کۆمپانیایەکەوە پارە لە بارهەڵگرەکان وەردەگرێ، سێ، چوار شتی دیکە زیادکراوە، هەرچی دێ و دەڕوا مۆرێکی بۆ دەکەن و 15 هەزار دیناری لێوەردەگرن.

ئەوەشیان باسکردووە:” 7 کۆمپانیا لە پەروێزخان پارە وەردەگرن، شۆفێرەکان خۆشیان نازانن هیی چییە، بەڵام ئەوە دەزانن کە حەوت کۆمپانیای حیزبی بەناوی ئەم مۆر و شتانەوە پارەیان لێوەردەگرن.

 

Back to top button