پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو هاوهه‌ڵوێستن سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

خواكوڕك

پاش به‌ كۆتا هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆلی نێوان (پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو) كه‌ له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بڕیاری ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ درابوو، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایانگه‌یاند:ھەرسێ لا لەوە کۆکن کە پێکەوە ھەوڵ بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ڕیفراندۆمێکی سەرکەوتوو لە کوردستان بدەن.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیان كرد له‌ شاری هه‌ولێر، پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ھاوبەشدا کە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە به‌سترا، (د. ڕۆژ نووری شاوەیس) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند”کۆبوونەوەیەکی بە سوودمان ئەنجام دا، جەختمان لەوە کردەوە کە ڕیفراندۆم بابەتێکی گرنگە و یەکێکە لە ئەولەویاتی ئەو بارودۆخەی کە میللەتەکەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت ئەگەر چاو بە بەیاننامەکەی یەکگرتوودا بخشێنینەوە، لەگەڵ پەیامی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی، دەبینین کە ھەرسێ لا لە بۆچوونیان نزیکن کە ڕیفراندۆم و ئەنجامدانی و زرووفی ناوچەکەش“. ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ھەرسێ لا لەوە کۆکن کە پێکەوە ھەوڵ بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ڕیفراندۆمێکی سەرکەوتوو لە کوردستان بدەن“.

شاوه‌یس باسی لەوەش کرد کە لەگەڵ ھەموو لایەنەکان کۆدەبنەوە و بە پێویستی زانی، ھەموو پارتەکانی کوردستان ڕۆڵی خۆیان لە ڕیفراندۆمدا ببینن و بەشداربن تێیدا، بۆیە بەو ئاراستەیە کار دەکەن. گوتیشی: ”ئیدی دەمێنێتەوە سەر حزبەکان کە ئایا بۆچوونیان لەمبارەیەوە چۆنە“.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا د. ڕۆژ گوتی”لەم ڕۆژانەدا کە سەردانی لایەنەکانی کوردستان دەکەین، تەرکیزمان لەسەر ڕیفراندۆم و پێویستییەکانیەتی، ھەموو کارەکان بۆ ئەوەیە، وەک دەزانین بەغدا بەرامبەر بە کورد شێوازێکی تازەی وەرگرتووە، لە ڕاستیدا شێوازێکی مەترسیداری وەرگرتووە، بۆیە پێشنیاز کراوە جارێ شاندێکی پارتی و یەکێتی سەردانی بەغدا بکەن. لەو سەردانەدا پەیوەندی بە ھاوپەیمانیی نیشتمانییەوە بکات و بە ڕاشکاوانە لە بارەی ڕەوشەکە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات. بەم نزیکانە سەردانەکە دەکات. باسکردنی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ بەغدا ھێشتا لەناو حزبەکانی خۆماندا دەبێت باس بکرێت“.

ئەندامەكه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد”کە حزبەکەی بەدواداچوونی وردی بۆ بابەتی ریفراندۆم لەو وڵاتانەی ئێستا سەربەخۆن، کردووە و رایگەیاند ”ڕاپرسی کارێکی تەنفیزییە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بڕیارێکی تەنفیزی ئەنجامی بدات، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستانیش ئەنجامی بدات“.

له‌ به‌شیكی تری وته‌كانیدا (رۆژ نوری شاوێس) بە شانازییەوە باسی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی لە پەرلەمانی عێراق کرد و رایگەیاند”ھیوادارین لە بەغدا ھەروا بێت،کورد نەیگوتووە کە بە توندوتیژی کێشەکان چارەسەر دەکەین، بەڵکوو بە دیالۆگ چارەسەری دەکەن.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا (هادی عەلی) سەرۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند” لە کۆبوونەوەکەدا ”بە راشکاوانە“ ئاماژەیان بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان کرد، جەختی لە هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان گرنگە و پێویستیشە ”پێکەوە کاری جددی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە قەیرانی سیاسی بکەین“.

Back to top button