مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی نیو ئۆڕلیانز دەکات

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیەی نیو ئۆرلیانز دەکەم.

لە نووسینەکەی دەشڵێ: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمریکا دەردەبڕێت.

هەروەها سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی: گەلی ئێمە قوربانیی زۆر داوە لە شە*ڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیر*ۆر، هەروەها تیر*ۆر تاوەکوو ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.

Back to top button