ساڵی 2024 لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتدراوە بە 179 پڕۆژەی وەبەرهێنان

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت ، لە ساڵی 2024 بەشێوەیەكی گشتی 179 پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووە.

لە راگەیاندراوێکدا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاماری ساڵی 2024 رایگەیاند: 179 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە کە زۆرترینیان کەوتوونەتە پارێزگای هەولێرەوە.

راشیگەیاند: پڕۆژەكانی شاری هەولێر بە بەهای 2 ملیار و 173 ملیۆن و 27 هەزار و 50 دۆلاری ئەمریكی بووە.

هەروەها رایگەیاند: کەمترین رێژەی وەبەرهێنانیش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە بە سێ پڕۆژە بە بەهای 26 ملیۆن و 281 هەزار و 506 دۆلار.

دەستەی وەبەرهێنانی كۆی پڕۆژەكانی ساڵی 2024 لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:

پارێزگای هەولێر 71 پڕۆژە.

پارێزگای دهۆك 36 پڕۆژە

پارێزگای سلێمانی 29 پڕۆژە

ئیدارەی گەرمیان 17 پڕۆژە

ئیدارەی ڕاپەڕین 13 پڕۆژە

ئیدارەی زاخۆ 10 پڕۆژە

ئیدارەی سۆران 3 پڕۆژە.

Back to top button