چەکدارەکەی کۆماندۆی یەکێتی کە کەسێکی کو*شت تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و یەکێتی داڵدەی داوە
دیسان چەکدارێکی دیکەی کۆماندۆی یەکێتی کە کەسێکی کو*شت تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و حیزبەکەی داڵدەی داوە و، ئامادەنیە رادەستی بکات.
سەرچاوەیەکی باڵا لە دادگاکانی سلێمانی رایگەیاند:” ئەو چەکدارەی کۆماندۆی یەکێتی کە تە*قەی کرد و بە فیشە*ک کەسێکی کو*شت تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرنەکردووە.
گوتیشی:” لە نێو هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی پشت راستکراوەتەوە کە بک*وژی گەنجەکەی کەرکووک ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتییە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە .
دوای ئەو هەموو ماوەیەی کە تێپەریووە بەسەر تە*قەکردن و مانەوە بەبر*ینداری و گیانلەدەستدانی ئەو گەنجەی کەرکووک دادگاکانی سنووری یەکێتی تا ئێستا فەرمانی گرتنیان بۆ ئەفسەرەکەی کۆماندۆی یەکێتی بۆ دەرنەکردووە.