هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەكانی كەندێناوە ئەنجام دا.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە:” بە مەبەستی دڵنیا بوون لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆ*ر*یستان لە ناوچەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیوای 18ی پیادە لە سنووری چیای قەرەچوخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە سنووری چالاکی لیوا ئەنجام دا، کە گومان دەکرا چەکدارانی دا*عش جموجۆڵیان هەبێت لەو ناوچانە.

راشیگەیاندووە:” لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەی دیاری کراو کێوماڵ کرا و گەڕان و پشکنینی بۆ ئەنجام درا.

Back to top button