دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك ئاڵای ئێران و وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌رزكرایه‌وه له به‌غدا.
خواكوڕك
دژ به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك، دانیشتووانی باشووری عێراق له به‌غدای پایته‌حت ئاڵای ئێران هه‌ڵده‌كه‌ن و دژ به هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك ده‌وه‌ستنه‌وه.
سەركردەیه‌ك لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كە سەماحەتی “عەمار حەكیم ” سەركردایەتی دەكات لە ئه‌كاونتیتایبەت به خۆیی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕاگەیاندوه” پێویسته هره‌چی زووه حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراقی بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك بخه‌نه بواری جێ به‌جێ كردن و لێیان قبوڵ نه‌كرێت.
“بەیان باقر زوبەیدی” سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی زیاتر نوسیویه‌تی” پێویسته له ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ نه‌كردنی بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، ئه‌وا حكومه‌تی عێراق به‌شه بودجه و مووچه‌ی شاره‌كه ببڕێت و هه‌ڵوێستی توندیش به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بگیرێته به‌ر له پای ئه‌و كاره.
ئەو ھەڵویستانەی سەركردە تووندھاژووە شیعەكانیش ھوكارێكی گرنگی جۆشدانی خەڵكە بۆ دژایەتی مافە دەستووری و یاساییەكانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و كەركوك بە تایبەتی ، ھەر بۆیەش لە بەشێك لە شارەكانی باشوور و بەغدادی پایتەختیش ھەڵسان بە ھەڵكردنی ئاڵای كۆماری ئیسلامی ئیران و وێنەی قاسم سولەیمانی.
چاودێرێكی سیاسی پێی وایە عێراق بە دۆخێكی نالە باری سیاسی و یاسایی و كۆمەڵایەتی گوزەر دەكات ، ھەر كیشمەكیشێكی سیاسی لە بەرژەوەندی ئیران و ستراتیژییەكەی تەواو دەبێت ، پیویستە سەركردە سیاسی و ئاینی و كۆمەڵایەتیەكانی شیعەی عێراق ھۆشیار ببنەوە لە ئاست ئەو مەترسیانەی یەخەی عێراق و سەرەوەرییەكەی بووەتەوە.