زیاتر لە 100 هەزار كەس لە یەك رۆژدا مووچە خرایە سەر هەژمارەكانیان
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیێنێت :” تاکو ئێستا زیاد لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە بەردەستخراون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە 100 هەزار كەس لە یەك رۆژدا مووچە خرایە سەر هەژمارەكانیان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 بڵاوی كردووەتەوە كە زیاتر لە 100 هەزار كەس لە یەك رۆژدا مووچە خرایە سەر هەژمارەكانیان،
هاوكات راشیگەیاند:” لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاد لە 250,000 کەس بە دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرت.
هەروەها ئاشکرای کرد:” سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای هەولێر بە دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرت.
باسی لەوەشکردووە:” تاکو ئێستا زیاد لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە بەردەستخراون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.
مانگ بە مانگ سوودمەندان زیاد دەبن، ناوچە و پارێزگای دیکە بە تەواوەتی بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن، هەروەها ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەش هاوتەریب زیاد دەکرێن لەگەڵ ژمارەی سوودمەندان.