دەنگۆیەک لەبارەی گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر و دیمەشق رەتدەکرێتەوە
لەبارەی بڵاو بوونەوەی دەنگۆیەک بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر هاتە دەنگ و رەتیکردەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند ، لە دوای ئاڵۆزیەکانی سووریا گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی ھەولێر و دیمەشق ڕاگیراون و ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی دووبارە دەستپێبکاتەوە.
گوتیشی:” بۆ ئەوەی گەشتەکان دەستپێبکرێتەوە پێویستە بەفەرمی ئاگادار بکرێینەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لەچەند میدیایەک دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە بڕیارە لە١٠ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ھەولێر و دیمەشق دەستپێبکەنەوە.